دادگای باڵای لەندەن ناردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا پەسەند کرد

دادگای باڵای لەندەن بڕیاری لەسەر ڕێککەوتنی حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ ڕواندا دەرکرد بۆ ناردنی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە، ئەم بڕیارەی دادگا مشتومڕی زیاتری لێکەوتەوە کە پەسەندی حکومەتی کرد و شەرعییەتی بە رێککەوتنەکەدا.

ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەڵێن بڕیارەکە رێگە بە دەوڵەت دەدا پشت لەو بنەمایە بکات، کە هەموو کەسێ مافی ئەوەی هەیە بە ئازادی و سەلامەتی بژیت، لەکاتێکدا وەزیری ناوخۆ سویلا بریڤەرمان پێشوازی لەو بڕیارە کرد.

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و مشتومڕێکی زۆر، دەستەڵاتی دادوەری بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە (19ی کانوونی یەکەم) بۆچوونی خۆی لەسەر پلانی حکومەت بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران و پەناخوازان بۆ ڕواندا خستەڕوو، بڕیارەکە لە بەرژەوەندی حکومەتدا هات و گورزێکی گەورە لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و نەیارانی ڕێککەوتنەکە دا، کە بە نایاسایی و نامرۆڤانە وێنایان دەکرد.

ڕێککەوتنەکە کە لە مانگی نیساندا ڕاگەیەنرا، دەبینێت بەریتانیا دەیان هەزار کۆچبەر ڕەوانەی کەنارەکانی دەکات، کە زیاتر لە شەش هەزار کیلۆمەتر بۆ ڕواندا دوورە.

دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکە، دادوەران دانیان بەوەدا نا کە کەیسەکە مشتومڕی گشتی لێکەوتۆتەوە و ڕوونیشیکردەوە، کە ئەرکیان لە چوارچێوەی ئەو یاسایەیە، کە بەشێوەیەکی گونجاو تێبگەن و چاودێری بکرێن و، ئەو مافانەی کە پەرلەمان مسۆگەری دەکات ڕێزیان لێبگیرێت.

لە کورتەیەکدا کە دوابەدوای ئەو حوکمە بڵاوکرایەوە، دادوەرەکان وتیان: “دادگا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ڕێکخستنەکانی حکومەت بۆ نیشتەجێکردن و دیاریکردنی پەناخوازان لە ڕواندا یاساییە”.

سەرکەوتنی حکومەت

بڕیاری دادگای باڵا سەرکەوتنێکە بۆ سەرۆکوەزیران ڕیشی سوناک، کە بەڵێنی داوە کۆچبەران بەهەرشێوەیەک بێت کەم بکاتەوە، کە لە سەرەتای ساڵەوە گەیشتە نزیکەی 45 هەزار کۆچبەری تۆمارکراوی گەیشتوو بەو وڵاتە.

لە دوای دەستبەکاربوونی، سوناک وتی، کە دەیەوێت گەشتەکان بۆ ڕواندا دەستپێبکاتەوە، سەرەڕای دژایەتیکردنی یاسادانەرانی هەموو پارتە سیاسییە گەورەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان و تەنانەت شا چارلسیش.

ڕواندا پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵا کرد، یۆلاند ماکولۆ، وتەبێژی حکومەتی ڕواندا بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند: “ئێمە پێشوازی لەم بڕیارە دەکەین و ئامادەین بۆ دابینکردنی سەلامەتی بۆ پەناخوازان و کۆچبەران و، دەرفەتێک بۆ دروستکردنی ژیانێکی نوێ لە ڕواندا”.

ڕەنگە بە دڵت بن