لیژنەی ڕگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشێوەیەکی ئۆنلاین و لەڕێگای پڕۆگرامی ZOOM کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان سەبارەت بە کارەکانیان بۆ ساڵی نوێ ئەنجامدا، کە تێیدا چەند بڕیارێکی پێویستیان لەسەر درا.

ئێوارەی دووشەممە، رێککەوتی 19.12.2022 لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرپەرشتی هەورامان عەلی تۆفیق، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و، ئامادەبوونی شوعلە ڕەسول، شێروان ئیبراهیم، یسرا زبێرا، سۆران حەسەن، مەسعود ناسری، خێڵان بەختیار، هەکاری هەرکی و داڤان خەلیل ئەندامانی لیژنەی ڕگەیاندن کۆبوونەوە.

کۆبونەوەکە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی کار و بەرنامەکان و پلانی نوێ بۆ ساڵی داهاتوو بوو، هاوکات چالاککردنی بەشەکانی دیکەی مەڵپەرەکانی کوردیش دی سی و ڕەوەند و، گۆڕانکاری لەسەر شێوازی نوێی کارەکان و هاوکاری دەزگاکانی دیکەی ڕگەیاندن بوو، ئەوەش بۆ زیاتر ناساندن و بەرەوپێشبردنی کارەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی.

جێی باسە، دوای گفتوگۆ و بیر و بۆچوون گۆڕینەوە، بڕیار لەسەر بەرنامەی ساڵی داهاتوو درا و، هەوڵەکان بە ئاڕاستەی بەرەوپێشبردنی کاری ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن