لە کاتێکدا رزگارکران کۆچبەرێک گیانی لە دەستدا

دوای ڕزگارکرانی 42 کۆچبەر لە کەناراوەکانی دوورگەی لامپێدوسای ئیتالیا، کچە منداڵیکی تەمەن دوو ساڵ گیانی لەدەستدا، بە وتەی دەستەڵاتدارانی ئیتالیا، ئەو کچە لەگەڵ دایکیدا بووە و دوای رزگارکردنیان، لە کلینیکێکی پزیشکی دوورگەکە گیانی لەدەستداوە.

پاسەوانی کەنارەکانی ئیتالیا رایانگەیاند، کە منداڵەکە لەسەر بەلەمێک بووە، لەگەڵ 42 کۆچبەری دیکە و، لە دوورگەی لامپێدوسا-ی ئیتالیا رزگارکراون.

ئاژانسی هەواڵی “ئەنسا”ی ئیتالی بڵاویکردەوە، ئەو منداڵەی لەگەڵ دایکیدا بووە، دوای ڕزگاربوون لە دۆخێکی مەترسیداردار، گوازرانەوە بۆ کلینیکی پزیشکی دوورگەکە، بەڵام دوای گەیشتنی، گیانی لەدەستدا.

ڕەنگە بە دڵت بن