چارەنووسی کچە کوردیكی رفێندراو دیارنییە

دوای سێ هەفتە لە ڕفاندنی کچە کوردێکی خەڵکی شاری بۆکان، تا ئێستا بارودۆخ و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەیران هورمزی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، پاش تێپەڕبوونی ٢١ ڕۆژ لە ڕفاندنی، بۆ بەندی ژنانی گرتووخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە.

جێی باسە، ئەو کچە کوردە لە ڕۆژی دووشەممە، رێککەوتی ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران – لقی ئورمیە، لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن