دەگمەن..منداڵێکی ئالوودەبوو بە ماددەی هۆشبەر لەدایک دەبێت

لە رووداوێکی دەگمەندا، منداڵێکی تازە لەدایکبوو ئالوودەی کۆکاینە، ئەوەش خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ناچارکردن، خێرا منداڵەکە لەدایکبووەکە لە دایکەکەی بسەننەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی sydsvenskan، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان سەردانێکی سەرسوڕهێنەریان بۆ شوقەی خێزانێکی نیشتەجێی مالمۆی سوید کردووە، کەخانووەکەیان شێواوە و، چوار منداڵیش لەگەڵ دایکیاندا لەژێر بە بەتانی و سەرینی پیسدا راکشاون.

کارمەندە کۆمەڵایەتییەکان بۆیان دەرکەوت، کە دایک و باوکەکە ماددەی هۆشبەر بەکاردێنن، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردۆتەوە، دواتر تاقیکردنەوەکان سەلماندیان کە کۆکاینیان بەکارهێناوە.

ئەو چوار منداڵە تەمەنیان لە نێوان یەک تا شەش ساڵیدا بوون، دایک و باوکەکە منداڵە شەش ساڵانەکەیان ناچارکردووە، کە بە تەنیا بچێتە مارکێتەکان بۆ کڕینی خواردن، هاوکات ئامادەکردنیشی بۆ خۆی و خوشک و براکانی دیکەی.

خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتییەکانی مالمۆ، بڕیاریاندا کە سەرجەم منداڵەکان لەو باوک و دایکە بسەننەوە و، ژێر چاودێری منداڵان و هەرزەکارانی یاسای (LVU) چاودێرییان بکەن.

ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، دوای ئەوەی دەرەنجامی ئەرێنی کێشانی ماددەی هۆشبەری دایکەکە دەرکەوت، ئەوە ئاشکرا بوو کە دووگیان بووە و، دوای لەدایکبوونی کۆتا منداڵی، نموونەیەکی میزی منداڵەکە وەرگیراوە، کە بوونی کۆکاین لە جەستەیدا نیشان دەدا.

توێژینەوە پزیشکییەکان ئەوەیان پیشاندا، لەوانەیە زیانی گەورە بەر مێشکی ئەو منداڵە بکەوێت، تا ئاستی مردن، ئەگەر نەتوانرێ چارەسەری خێرای بۆ بکرێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی سڤینسکان، کۆی کردۆتەوە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو منداڵانەی لەلایەن خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی مالمۆوە لە دایک و باوکیان سەندراونتەوە، گەیشتۆتە 9000 منداڵ.

ڕەنگە بە دڵت بن