فەرەنسا: مافی پەنابەری دەداتە ئەم پەنابەرانە و ئەم جۆرە پەنابەرانەش دیپۆرت دەکاتەوە

حکومەتی فەرەنسا دوا بڕیاری یاسای کۆچبەرانی ڕاگەیاند، کە ئامانج دوو لایەنەیە، وەک ئاسانکاری بۆ دیپۆرتکردنەوە، هاوکات پێدانی مافی مانەوە بە جۆرە پەنابەرانێک.

دەستەڵاتدارانی جێبەجێکاری فەڕەنسا، دوایین پرۆژەیاسای کۆچبەرانیان ئاشکراکرد، کە بریتین لە زوو دیپۆرتکردنەوە و پێدانی مافی مانەوە و، هاوکات یەکگرتنەوەی خێزانی کۆچبەرانیش لەلایەکی دیکە.

دەقی پڕۆژە یاساکە، کە حکومەتی بۆ ئەنجومەنی دەوڵەتی ناردووە، بەشێوەیەکی سەرەکی تیشکی خستۆتەسەر باشترکردن و خێراکردنەوەی ڕێژەی دەرکردن و دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی داواکانیان رەتکراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، دەقەکە سازشێک پێشکەش دەکات، ئەوەش بە پێدانی مافی مانەوەی کۆچبەران، بەومەرجەی پەنابەرەکە، کارمەندی تەندروستی بێت، چونکە ئەو وڵاتە لەو کەرتەدا پێویستی بە کارمەند هەیە.

ئەو مافەی دەدرێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەبێت و، کە پەنابەرەکە، پیشەی پزیشکی، دەرمانخانە، وە پزیشک لە هەموو تایبەتمەندییەکان، مامانەکان، نەشتەرگەری ددان و، دەرمانسازان..هتد هەبێت دەگرێتەوە.

بەگوێرەی مادەی 7 ی یاساکە، ئەو مافی نیشتەجێبوونە نەک تەنیا ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە، کە کارمەندی تەندروستین، بەڵکو خێزانەکانیشیان دەگرێتەوە، بەومەرجەی هەرکاتێک لەلایەن دەزگایەکی تەندروستی گشتی، یا تایبەتەوە پەنابەرەکە هەڵسەنگێندرێت و لە کارەکانی دڵنیا بنەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن