دوای هەشت رۆژ لە گیان لەدەستدانی دەرکەوت شەهید کراوە

دوای هەشت ڕۆژ لە گیانلەدەستدانی موحسین مەنسووری لە گرتووخانەی ناوەندی شاری کەرەج، بەگوێرەی بەڵگەکان ناوبراو لەلایەن هێزەکانی نێو گرتووخانەکەوە شەهید کراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کۆپییەک لە مۆڵەتی ڕێپێدانی بە خاکسپاردنی موحسین مەنسووری، دەرخەری ئەو راستییەیە، کە ناوبراو لەلایەن هێزەکانی نێو گرتووخانەکەوە شەهید کراوە.

ئەو مۆڵەتی بە خاکسپاردنە، کە ئەحمەد حوسێنی بەهادۆران، بەرپرسی بەڕێوەبەری کۆچکردووانی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری گۆڕستانەکانی شارەوانی کەرەج واژۆی کردووە، ژمارەی ١٤۵۶ی لێ دراوە، لەو مۆڵەتەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە هۆکاری مردنی ئەو هاوڵاتییە، پێکران بە گولە بووە.

موحسین مەنسووری، بەندکراوی تاوانە ئاسایییەکان لە ڕەوتی بەرخودانی بەندکراوان و ڕۆژی شەممە، ٢۶ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، لە بەندەکانی ١، ٣ و ٤ی گرتووخانەی ناوەندی شاری کەرەج، لەسەر گواستنەوە کۆمەڵێک لە بەندکراوانی ئەو گرتووخانەیە بۆ ژووری تاکەکەسی و بەمەبەستی جێبەجێبوونی سزای لەسێدارەدانیان، بە تەقەی هێزەکانی ئەو بەندیخانەیە، بە گولە شەهیدکراوە.

جێی باسە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پێوەندییەدا بۆ هەنگاو ڕایگەیاند؛ “موحسین مەنسووری لە پشتەوە و لە مەودایەکی کەمەوە بە چەکی دامانچە تەقەی لێکراوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن