زیاتر لە ملیۆنێ کەس کریسمەس بە بێ کارەبا بەسەر دەبەن

زیاتر لە ملیۆنێک ئەمەریکی و کەنەدی بێ کارەبا ڕۆژی کریسمەس بەڕێدەکەن، چونکە ڕەشەبایەکی سەختی زستانە ئەمەریکای باکووری گرتۆتەوە و بۆتە هۆی پچڕانی هێڵی کارەبای چەندین ناوچە.

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و رەشەبایەکی بەهێزی گەردەلوولی، نزیکەی 250 ملیۆن کەس زیانیان پێگەیشتووە و، بەلایەنی کەمەوە 19 کەس بەهۆی گەردەلوولەوە مردوون، کە زیاتر لە 3200 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە لە پارێزگای کیوبیکی کەنەدا بۆ تێکساسی ئەمەریکا.

هەزاران گەشتی ئاسمانی لە ماوەی جەژندا هەڵوەشێنراونەتەوە.

ویلایەتی مۆنتانای رۆژئاوای ئەمەریکا ساردترین کەشی هەیە، کە پلەی گەرمی گەیشتۆتە ٤٥- پلە ژێر سفر.

بینینی نزیک سفر لە مینیسۆتا، ئایۆوا، ویسکۆنسین و میشیگان ئاگادار کراوەتەوە، لە بوفالۆ لە نیویۆرک، خزمەتگوزاری کەشوهەوای نەتەوەیی ئەمەریکا دیمەنێکی “سفر مایل”ی ڕاگەیاند.

جێی باسە، هەر بەهۆی ئەو ناسەقامگیری و سەختییەی کەشوهەوا، چەندین ناوچەی کەنەدا و ئەمەریکا بێ کارەبا بوون و چاوەڕێش دەکرێت زیاتر لە ملیۆنێ کەس کریسمەس بەبێ کارەبا بەسەر بەرن.

ڕەنگە بە دڵت بن