چەند کارەساتێکی ژینگەیی ساڵی 2022

چەند کارەساتێکی ژینگەیی ساڵی 2022

ڕاپۆرتێکی ئەم دواییە کاریگەرییە وێرانکەرەکانی کارەساتی پەیوەندیدار بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوای ساڵی 2022، وەک وشکەساڵی و لافاو و گەردەلوول ئاشکرا کردووە.

کریستیان ئاید، لیستی 10 گەورەترین کارەساتی ژینگەیی کۆکردۆتەوە، کە لەساڵی 2022دا و لە ڕووی زیانە ماددیەکانەوە روویانداوە و، لەنێوان 3 بۆ 100 ملیار دۆلار خەمڵێندراون.

گەردەلولی ئیان – 100 ملیار دۆلار

پۆلێن ئیڤ گەردەلوولی ئیان، زیانی زۆری لە ڕۆژئاوای کوبا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیاند.

لە ماوەی حەوت ڕۆژی کۆتایی مانگی ئەیلولدا، گەردەلوولەکە بەلایەنی کەم 150 کەسی کوشت و 40 هەزار کەسی ئاوارە کرد.

وشکەساڵی لە ئەوروپا – 20 ملیار دۆلار

وشکەساڵی هاوینی ساڵی 2022 بە خراپترین وەرزی ئەوروپا دادەنرێت، کە لە ماوەی 500 ساڵدا رووی نەداوە، کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی خۆراک و وزە، بەردەستبوونی ئاو، هەروەها ئاگرکەوتنەوەکان، کە زیانی بەروبوومی لێکەوتووەتەوە.

لافاوی چین – 12.3 بلیۆن دۆلار

لە مانگی حوزەیراندا، باشووری چین کە لەساڵی 1961ەوە زۆرترین باران بارینی بەخۆیەوە دیوە و بووە هۆی لافاو و، سەدان هەزار کەسی ناچار کردووە لەو ناوچانەی کە تێیدا دەژین چۆڵی بکەن.

وشکەساڵی لە چین – 8.4 ملیار دۆلار

لە کۆتایی مانگی ئابدا، چین گەرمترین پلەی گەرمای هاوینی ئەزموون کرد لەوەتەی پەکین دەستی کرد بە تۆمارکردن و بەدواکەوتنی گەرما لەساڵی 1961، زیاتر لە 70 ڕۆژ پلەی گەرمی زۆر و نزمی باران بارین، کاریگەری خراپی لەسەر حەوزی ڕووباری یانگتێ هەیە، کە ئاو بۆ زیاتر لە 450 ملیۆن کەس دابین دەکات.

لافاوەکانی ئوسترالیای ڕۆژهەڵات – 7.5 ملیار دۆلار

لە کۆتایی مانگی شوباتەوە تا مانگی ئازار، ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا، تووشی لافاو بوون، کە بووە هۆی کوژرانی 27 کەس و ئاوارەبوونی 60 هەزار کەس.

لافاوی پاکستان – 5.6 ملیار دۆلار

لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە تا مانگی ئەیلول، لافاو زیاتر لە 1700 کەسی کوشت و 7 ملیۆن کەسیش لە پاکستان ئاوارە بوون.

تۆفان ئیۆنیس – 4.3 بلیۆن دۆلار

لە ماوەی 5 ڕۆژدا لە مانگی شوباتدا، گەردەلوولی ئیونیس وێرانکارییەکی گەورەی لە بەلجیکا و ئەڵمانیا و ئیرلەندا و هۆڵەندا و پۆڵەندا و، شانشینی یەکگرتووی خستەوە و، حەوت کەس گیانیان لە دەستدا.

بەریتانیا بایی 122 میلمەتری تۆمار کرد، بەهێزترینیان لە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵدا بووە.

وشکەساڵی لە بەڕازیل – 4 ملیار دۆلار

بەرازیل لە زۆربەی ساڵی 2022، تووشی وشکەساڵی بوو و، ئاستی ڕووباری ئەمازۆن دابەزی.

گەردەلولی فیۆنا – 3 ملیار دۆلار

گەردەلولی فیۆنا لە بەشی کۆتایی مانگی سێپتەمبەر، لە کاریبی و کەنەدا روویدا و، زیاتر لە 25 کەسی کوشت و، 13 هەزار کەسیش ئاوارە بوون، بەلایەنی کەمەوە 4 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیش داخران، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ڕێگاکان.

کوازولو-ناتال و لافاوی ڕۆژهەڵاتی کەیپ، ئەفریقای باشوور – 3 ملیار دۆلار

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە مانگی نیساندا، لافاو 459 کەسی کوشت و، زیاتر لە 40 هەزار کەسیش ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و، دووربان کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین بەندەرەکانی ئەفریقای باشوور، داخرا.

ڕەنگە بە دڵت بن