نزیکەی 8 لە دە دەنگدەری سویدی پێیانوایە، کە دەبێت وڵاتەکەیان بەرگری لە یاساکانی بکات، ئەوەش لە دانوستانەکانی ئەندامێتی ناتۆ لەگەڵ تورکیا، تەنانەت ئەگەر ئەوەش ئەندامێتی وڵاتەکەیان لە ناتۆ دوابخات.
ڕاپرسیەک کە لەلایەن سەنتەری ئیپسۆس بۆ داگێنس نایتەر ئەنجام دراوە، دەریدەخات کە تەنیا 10٪ سویدیەکان دەیانەوێت وڵاتەکەیان دەست بەرداری زۆر شت بن تا بە زووترین کات بچێتە ناو ناتۆوە.
نیکلاس کالیبێرینگ، شیکەرەوەی بۆچوون لە ئیپسۆس، وتی: “تێگەیشتنێکی بەهێز هەیە لە نێو دانیشتواندا، کە دەبێت ئێمە بۆ بنەما یاساییەکانمان بوەستینەوە”.
لە ڕووی سیاسییەوە ئەو دەنگدەرانەی کە دەنگ بە دیموکراتەکانی پارێزگار و مەسیحی سوید دەدەن، تا ڕادەیەک زیاتر ئارەزوومەندن بۆ دروستکردنی زەروورەت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیرییەکی بەهێز لەنێو ئەو دەنگدەرانەدا هەیە بۆ چەسپاندنی بنەما یاساییەکانی سوید لە دانوستانەکانی لەگەڵ تورکیا لەسەر ئەندامێتی ناتۆ، کە نابێ وڵاتەکەیان مل بۆ هەموو داواکارییەکی تورکیا بدا، گەرچی ئەوەش ببێتە هۆی دواکەوتنی بوونە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ.