یەکەم ژنە کۆچبەری باڵاپۆش بەشداری لە پێشبڕکێی باشترین چێشتلێنان دەکات

سڤێریگس ماستێرکۆک “باشترین چێشتلێنانی سوید”، یەکێکە لە بەناوبانگترین و گەورەترین بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی سوید، کە تێیدا کۆمەڵێک شێف پێشبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی ناونیشانی باشترین چێشتلێەر لەو وڵاتە دەکەن.

مریەم ئەلحمادی ژنێکی لاوی سویدی بە ڕەچەڵەک عێراقییە، بەشداری پێشبڕکێ بەناوبانگەکەی کردووە، مریەم لە تەمەنی 6 ساڵیدا چۆتە بۆ سوید و، ئەمڕۆ وەک وەرگێڕی سویدی کار دەکات و، دایکی دوو منداڵی تەمەن 12 ساڵ و 13 ساڵە.

مریەم لە وەرزی 13ی سێڤێریگس ماسترکۆک بەشداری دەکات، کە لە 11ی کانوونی دووەمی 2023 لە تەلەفزیۆنی 4 نمایش دەکرێت، چونکە ئارەزووی لە چێشتلێنان هەیە، بە ماڵپەڕی کۆمبسی وتووە، ئەو هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەیە کە لە ڕێگەیەوە چێشتلێنانەکانی بۆ هاوبەشەکانی بڵاودەکاتەوە.

مریەم ئەلحمادی یەکەم ئافرەتی باڵاپۆشی کۆچبەرە، کە بەشداری لە پێشبڕکێی سیڤەریگس ماسترکۆک کردووە، هیوای خواست پلەی پێشکەوتوو لە پێشبڕکێکەدا بەدەست بهێنێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی کۆمبس، مریەم سەبارەت بە بەشداریکردنی لە پێشبڕکێکەدا گوتی: منداڵەکانم هانیان دام بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکە، ئێمە هەمیشە پێکەوە بەرنامەمان پەیڕەو دەکرد و، منداڵەکانم باسی دەرکەوتنی چێشتلێنانی بەشداربووانیان دەکرد: “دایە، تۆ دەزانی چۆن ئەم خواردنانە دروست بکەیت، بۆچی بەشداری لە بەرنامەکەدا ناکەیت”.

“من لە سەرەتاوە حەزم لە چێشتلێنانە و دایکم چێشتلێنان و خێزانەکەش بە گشتی حەزی لە ئامادەکردنی خواردن و چێشتلێنان هەیە و بە زەردەخەنە بەردەوام دەبێت: دەتوانین بڵێین خۆشەویستی چێشتلێنان لە جینەکانی خێزاندایە.

ڕەنگە بە دڵت بن