لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێرانەوە، ٩ هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی، ڕامسین ڕەحیمی ١٦ ساڵ، فەرهاد مەنووچێهری، فەرزاد مەجیدی، ساسان بەهرامی، ئەرسەلان نەزەری، میکاییل وەیسی، یەحیا مورادی، حیسام محەمەدیتەبار و نەوید مورادی، کە هەردووکیان تەمەن ژێر ١٨ ساڵن، هەروەها ڕامسین ڕەحیمی، تەمەن ١۶ ساڵ، ڕفێندراون.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەو هاوڵاتییانەی شارەی جوانڕۆ، لە ماوەی سەر لە ئیواری ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢ی جەنیوەری ٢٠٢٣) و بەرەبەیانی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری (٣ی جەنیوەری)، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراون.
لەو نێوانەدا حیسام محەمەدیتەبار و تەمەن ١٨ ساڵ، لە شەقامی “سەعدی”ی ئەو شارە ڕفێندراوە و، تا ئێستا چارەنووسی ناڕوون و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
هەروەها ڕامسین ڕەحیمی، تەمەن ١۶ ساڵ، نەوید مورادی، تەمەن ١٨ ساڵ، فەرهاد مەنووچێهری، فەرزاد مەجیدی، تەمەن ١٩ ساڵ، ساسان بەهرامی، ئەرسەلان وەیسی، میکاییل وەیسی و یەحیا مورادی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانەوە ڕفێندراون، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان دیار نییە.