دادگای تێهەڵچوونەوەی تونسی بڕیاری پێداچوونەوەی سزای چالاکوانێکی هاوڕەگەزبازیدا، ئەم بڕیارە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو دۆسیەیەی کە لە میدیاکاندا بە “شەش خوێندکاری کەیسی قەیروان” ناسراوە.
کۆمەڵەی دادپەروەری و یەکسانی تونسی لە نامەیەکیاندا بۆ ئەی ئێف پی ئۆ، پێشوازیان لە بڕیارەکە کرد و وتیان “سەرکەوتنە بۆ دانیال و بۆ ئێمە”.
ڕیاز بێنهێلیما وتەبێژی دادگای تێهەڵچوونەوەی قەیرەوان بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند، کە تۆمەتەکان بە هۆی هەڵەیەکی پڕۆسیۆری بووە، چونکە پۆلیس بە دوای کۆمپیوتەری دانیالدا گەڕاوە بەبێ مۆڵەتی داواکاری گشتی.
نزیکەی 30 چالاکوانی مافی سێکسی لەبەردەم دادگایەک لە پارێزگای قەیرەوانی ناوەڕاستی تونس دانیشتنێکیان بەڕێوەبرد، ئەوەش بۆ ئەوەی هاوکات بێت لەگەڵ دانیشتنێکی پێداچوونەوە لە حاڵەتێکدا، کە شەش گەنج بە هاوڕەگەزبازی تۆمەتبار دەکرێن.
خۆپیشاندەران بە خوێندنەوەی “خوارەوە بە جیابوونەوەی شەرم”یان ڕاگەیاند، ئاماژەیەک بۆ ماددەی 230ی سزادان، کە سزای هاوڕەگەزخوازی دەدات بە زیندانی کردن بۆ سێ ساڵ.
ئەو کەیسە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 کە شەش گەنج بە تۆمەتی “هاوڕەگەزخوازی” لە پارێزگای قەیرەوان دەستگیرکراون و، لە کۆتایی ساڵی 2015 بۆ سێ ساڵ زیندانی سزایەکی سەرەتاییان بۆ دەرکراوە و، هاوکات بۆشیان نییە بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە لە پارێزگاکەدا نیشتەجێ بن، لەمانگی ئازاری 2016دا سزاکە داوای تێهەڵچوونەوەی بۆ کراوە و بۆ چل ڕۆژ زیندانی کەمکراوەتەوە و، دوو ساڵ دواتر دادگای کاسین بڕیاری دا کە دۆسیەکە بگەڕێنرێتەوە بۆ پێداچوونەوە.
لە ١٩ی کانوونی یەکەم دانیال بە ئەی ئێف پی وت کە “دانیشتنەکە باش بووە”.
ماددەی 230ی یاسای تونس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1913، کە ئەو وڵاتە لەژێر دەستەڵاتی ئیستعماری فەرەنسیدا بووو و لە یاسادانانی پاش سەربەخۆیی لە ساڵی 1956دا پارێزرا، هەروەها یاساکە پێویستی بە پشکنینی پزیشکی دادوەری هەیە، شتێک کە ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئیدانەیان کردووە و، داوای هەڵوەشاندنەوەیان کردووە، کە بە سوکایەتی و نامرۆڤانەوێنایان کردووە.
لە “پێشینەی دادوەریدا”، بە وتەی دەمج، “دادگەی گشتی لە دادگای تێهەڵچوونەوەی قەیرەوان، داوای دەرکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کردووە بەهۆی ئەو پێشێلکاری و نا ڕێکوپێکەی کە ئەنجامیان داوە.