هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری قوروە، وێڕایدەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی ئەو شارە، بەمەبەستیگوشار هێنان بۆ سەر بنەماڵەکەی، دەستیان بەسەرئوتۆمبێل و سەرجەم کەرەستە و کەلوپەلەتاکەکەسییەکانی بنەماڵەی ناوبراودا گرتوون.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، رێککەوتی ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢(٢ی جەنیوەریی ٢٠٢٢)، مێهرداد قادرمەرزی، لەلایەنهێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لەشاری قوروە دەستگیرکراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری قوروە،هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بەسەر دوو لاپتۆپ ومۆبایلی ئەو هاوڵاتییە گرتووە، هەروەها مۆبایلی کەژوانو مەسعوود قادرمەرزی، برا و باوکی ناوبراو وئوتۆمبێلی ئەو بنەماڵەیەش دەستیان بەسەردا گیراون.
جێی باسە، داوایان لە باوکی مێهرداد کردووە کەلە بەرامبەر وەرگرتنەوەی ئوتۆمبێل و کەرەستە و کەلوپەلەتاکەکەسییەکانی ئەو بنەماڵەیەدا، کەژوان قادرمەرزی کەکوڕێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە، ڕادەستی ئیتلاعات بکەن.
بە وتەی کەسێکی نزیکی بنەماڵەی قادرمەرزی،ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە قوروە،تا ئێستا لەسەر بارودۆخی مێهرداد قادرمەرزی هیچزانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە و، وابێژیی ئەوەشدەکەن کە کوڕەکەیان لەلای ئەوان نییە.