سوید: پەنابەرێک بەم هۆکارە سزا دەدرێت

دادگای دادوەری مالمۆ پەنابەرێکی خەڵکی سوریای بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی منداڵان بە ساڵێک و نیوێک زیندانی سزادا.

بەگوێرەی ئەو کەیسە، ئەو پیاوە تەمەن 44 ساڵە، بەبێ زانیاری ژنی پێشووی، دوو کچی بچووکی خۆی بردۆتەوە سوریا و بەجێیهێشتوون و نەیهێشتووە بگەڕێنەوە سوید.

ئەو پەنابەرە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو کاتێک گەڕایەوە سوید دەستگیرکراوە، لە کاتێکدا کچەکان هێشتا لە سوریان و ڕێگەیان پێنادرێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن، چونکە باوکەکە دڵنیابووە لەوەی کە ڕێگە لە گەشتەکانیان دەگرێت، ئێستا کچەکان لەگەڵ داپیرەیان لە دیمەشق دەژین.

ئەو دوو کچە منداڵە تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 14 ساڵیدان.

بڕیاربوو ئەو دوو کچە لە هاوینی ساڵی 2022دا لەگەڵ باوکیان لە پشوودا بۆ تورکیا گەشت بکەن و دایکەکەش پێشبینی دەکرد منداڵەکان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە، نەیانزانی گەشت بۆ سوریا دەکەن، بەڵام کاتێ دوو کچەکەی نەگەڕانەوە، ئەو پۆلیسی لە دژی مێردە پێشووەکەی ئاگادارکردۆتەوە.

ئەو پەنابەرە ڕایگەیاندووە، کە دەزگا ئەمنییەکانی سوریا، پاسپۆرتە سویدییەکانیان زەوتکردوون و داوای پارەیان کردووە، بەڵام دادگای ناوچەکە ئەمە بە ناڕاست دەزانێت.

لە یەکەم لێپرسینەوەی پۆلیسدا، ئەو پەنابەرە وتی، کە پاسپۆرتی دوو کچەکەی لە سندوقی پارەدانی سەلامەتی لە سوریا داندراوە.

لەحوکمی خۆیدا دادگا ئاماژەی بەوەدا بەڵگەش هەیە، کە لە هاوینی 2022 پیاوەکە پێشتر منداڵەکانی لە قوتابخانەیەکی دیمەشق تۆمار کردووە، بۆیە سزای یەک ساڵ و نیو بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن