مژدەی خۆش بۆ ئەوانەی بەدەست بێخەوی دەناڵێنن.. ئامێرێک خەوی خێراتان پێدەبەخشێت

پڕۆفیسۆرێکی پێشووی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیا دەڵێ، کە ئامێرێکی دروستکردووە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە تووشی بێخەوی بوون هێور بکاتەوە، تا زیاتر بتوانن بە قووڵی بخەون.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، سەربەندەکە بە ناوی “فرینگس” خەوی تاکەکان زیاد دەکات، بۆیە خێراتر چاویان دادەخەن.

ئاریبێل لێکۆڵینەوەیەکی لە نموونەی هەزار کەسی ئەنجامداوە، بۆیدەکەوت کە ئەوەی ئەو ئامێرە بەکاردێنێت 19 خولەک خێراتر لە کەسێکی ئاسایی خەویان لێدەکەوێت، هاوکات ئەنجامەکە دەریخستووە کە ئەوانەی کە سەربەندەکەیان بەکارهێناوە، توانیویانە زووتر بخەون.

ئەو سەربەندە کە لەدەوری سەر دەپێچرێت، کتێبخانەیەکی گرینگی تێدایە کە بەشێوەیەکی کلینیکی پیشاندراوە بۆ خەوێکی قووڵی بەسوود، وەک ئەوەی بە “چارەسەریی مەعریفی- هەڵسوکەوتیی” و “دەنگەدەنگی حەسانەوە” ناسراوە.

ئەم سەربەندە کە ئێستا بۆ پێش داواکارییەکان بەردەستە و بە گەیشتنی بەهاری ئەمساڵ ئامادەیە، ئەو دەنگە هەڵدەبژێرێت کە بەکارهێنەرەکە باشترین وەڵامی بۆیە هەیە و خەوی لێدەخات.

ئەو سەربەندە کە بەدەووری سەر دەپێچرێت، خەڵاتی ئەو نمایشە ئەلیکترۆنیانەی بردەوە کە لەم هەفتەیەدا لە لاس ڤێگاس لە نێڤادا بەڕێوەچوو.

ئامێرەکە لەلایەن پرۆفیسۆر تام فۆوە گەشەی پێدراوە، کە ساڵی پار پۆستەکەی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بەجێهێشت بۆ ئەوەی خۆی تەرخان بکات بۆ پڕۆژەی توێژینەوەکەی.

ڕەنگە بە دڵت بن