ئەڵمانیا پەنابەرێک لەسەر کاری تیرۆریستی دەستگیر دەکات

پۆلیسی ئەڵمانیا پەنابەرێکی ئێرانی و کەسێکی دیکەی دەستگیرکردووە، کە بەنیازبوون هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتە ئەنجام بدەن، ئەوەش بە بەکارهێنانی چەکی بایۆلۆژی لە هەرێمی کاسترۆپ ڕۆکسێلی وڵاتەکە.

ماڵپەڕە ئەڵمانییەکان ڕایانگەیاندووە، کە دەستگیرکراوەکە بەنیازبووە سیانید و ڕیسین بەکاربهێنێت لە هێرشەکانیدا بۆ سەر شارۆچکەیەکی ناوەندی ئەڵمانیا، بەگوێرەی وتەی پۆلیس و فەرمانگەی داواکاری گشتی دوسلدۆرف، ئەو پەنابەرە ئێرانییە تەمەن 32 ساڵە، لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بەتۆمەتی ئامادەکردنی هێرشێکی تیرۆریستی دەستگیرکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی داواکاری گشتی و پۆلیسی مۆنستەر، بەنیازبووە هێرشێک ئەنجام بدات و، لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو، “ماددە ژەهراویی” دۆزراوەتەوە.

بەپێی داواکاری گشتی، گومانلێکراوی سەرەکی وابڕیارە لەڕۆژانی داهاتوودا لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا ئامادەبکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی بیڵد، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا هۆشدارییان لە دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان سەبارەت بە هەڕەشەی هێرشی “بۆمبی کیمیایی” پێگەیشتووە.

ڕەنگە بە دڵت بن