دزێک بە چەکێکەوە خۆی دەکاتە رێستۆرانتێک..کڕیارێک کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنێت

دزێکی چەکدار خۆی بە خواردنگەیەکدا دەکات و داوای پارە لە کڕیاران و ژمێریاری خواردنگەکە دەکات، بەڵام کڕیارێک ئازایانە کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنێت.

گەنجێک کە دەمامکی بەستووە و دەمانچەیەکی پێیە، دەچێتە نێو خواردنگەیەکی تەکساسی ئەمەریکاوە و، داوای پارە لە ژمێریاری چێشتخانەکە و کڕیارەکان دەکات، بەڵام کڕیارێک دەمانچەکەی دەردێنێت و دزەکە دەکوژێت دەکات.

دواتر دەردەکەوێت، کە دزەکە ئەو چەکەی هەڵیگرتووە، دەمانچەیەکی پلاستیکی بووە، نەک راستی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، میدیاکانی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەکردووە، کە هێشتا پۆلیس بکوژی دزەکەی نەناساندووە و هیچ تۆمەتێکیان نەخستۆتە پاڵی.

خاوەنی ڕێستۆرانتەکە کە گەواهیدەری ڕووداوەکە بووە، بە ناوی پێدرۆ لوپێز، شۆک بووە لەوەی کە ڕوویداوە و، ستایشی ئازایەتی ئەو کڕیارەی کرد کە دزەکەی کوشتووە.

جێی باسە، تەکساس یەکێکە لە ویلایەتە هەرە لاوازەکانی ئەمەریکا، لەگەڵ هەرکەسێک کە تەمەنی لە سەرووی 21 ساڵییەوە بێت ڕێگەی هەڵگرتنی چەکی پێ دەدرێت، جگە لەو کەسانەی کە پێشتر لە کەیسەکانی تاواندا تۆمەتبار کراون.

ڕەنگە بە دڵت بن