توێژەرا:ن تاتۆ توشبوون بەم نەخۆشییە مەترسیدارە زیاد دەکات

توێژەرانی زانکۆی لوندی سویدی، رایدەگەیەنن، کە کوتانی تاتۆ لەسەر جەستە، مەترسی زیادبوونی توشبوون بە شێرپەنجە دەبن.

توێژەران دەڵێن هاوتەریب لەگەڵ ناوبانگی تاتۆ لەم چەند دەیەی دواییدا، بەڵام ژمارەی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی پێست و لیمفۆما زیادی کردووە.

رادیۆی سوید دەڵێ، توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر کاریگەری تاتۆ لە ئەگەری بەرکەوتنی خۆر بۆ زیادبوونی مەترسی شێرپەنجە، چونکە تیشکی یو ڤی دەتوانێت ببێتە هۆی شکاندنی مرەکەبی تاتۆ بۆ پێکهاتە کیمیاییە مەترسیدارەکانی و تێکەڵبوونی بۆ ناو جەستەی کەسەکە.

لێکۆڵینەوەیەکی لەم شێوەیە پێشتر ئەنجام نەدراوە، توێژەر کریستێل نیلسن ئەمەی بۆ کەمی داتای دیاردەکە بەستەوە.

جێی ئاماژەیە، ئامارەکان دەریدەخەن کە یەک لە پێنج سویدی، تاتۆیان لەسەر جەستەیان هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن