بەگوێرەی ئاماری دەزگای پەنابەری ئەڵمانیا، لەساڵی 2022 پێشوازیان لە 250 هەزارپەنابەرکردووە، کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەکانن، ئەو رێژەیەش پەنابەرە ئۆکرانییەکان ناگرێتەوە.
نووسینگەی کۆچ و کۆچبەری وڵاتی فیدراڵی ئەڵمانیا BAMF بڵاویکردەوە، کە ئاماری پەنابەران لەساڵی 2022، بەڕێژەی بەرچاو هەڵکشاوە، کە لەساڵی 2016ەوە ئەم ڕێژە زۆرە تۆمارنەکراوە، بەراورد بە ساڵی 2021، ڕێژەکە لەسەدا 47 بەرزبۆتەوە، ئەم ڕێژەیە ئاوارە و پەنابەرە ئۆکرانییەکان ناگرێتەوە، بەڵکو پەنابەرانی خەڵکی وڵاتانی ئێران، سوریا، تورکیا، ئێراق و ئەفغانستان و جۆرجیان.
بەپێی ئاماری ناوبراو، کە مەڵپەری دیڤی بڵاویکردۆتەوە، 217،774کەس لەساڵی 2022 مافی مانەوەیان لە ئەڵمانیا وەرگرتووە، بەبەراورد بە ساڵی 2021بە ڕێژەی لە سەدا 47 هەڵکشاوە، لەکاتێکدا تێکڕا 145233 داواکاری پەنابەری پێشکەش کرابوو.
لەو رێژەیە 70,976داواکاری پەنابەری خەڵکی سوریا و، 36,358 داواکاری پەنابەری خەڵکی ئەفغانستان و، تورکیا 23,938، ئێراقی و جۆرجیا 24,791 داواکاری بوون، ژمارەیەکیشان ئەو پەنابەرانەن، کە ماوەی ساڵی پار لە ئەڵمانیا لە دایکبوون.
س،ح