دوو گەنج دوای رفاندنیان هیچ زانیارییەکیان لە بارەوە نازاندرێت

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو گەنجی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٨ی جەنیوەری ٢٠٢٢)، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی پارسا بەهرامی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەوشارە ڕفێندراوە، هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ١۵ی بەفرانبار (۵ی جەنیوەری)، گەنجێکی دیکە بە ناوی دانیال مەسوونی، تەمەن ٣۵ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانەوە ڕفێندراوە، ئەو هاوڵاتییە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەمجارە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەڕفێندرێت.

جێی باسە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و بارودۆخ و دۆخی تەندروستی و، شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو گەنجە کوردە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.

ڕەنگە بە دڵت بن