بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەڵاتدارانی بەلجیکا، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بەو وڵاتەدا تێدەپەڕن، کەمیکردووە و، لەساڵی 2022دا، 1065 کۆچبەر بوون بە بەراورد بە 4100 کۆچبەر لەساڵی 2021دا.
بەلجیکا، بە تایبەتی ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای فلاندەرس، لەساڵی 2022دا ژمارەی کۆچبەرانی لە گواستنەوەدا کە لەلایەن دەسەڵاتەوە لە ناوچەکەی رێگریان لێکراوە، کەم بۆتەوە، لەوبارەوە پارێزگاری هەرێم کارل دێکالوێ ڕایگەیاند، کە 1065 کۆچبەر بە بەراورد بە 4,100 کۆچبەر لەساڵی 2021 لە بەلجیکا ڕێگرییان لێکراوە، (ژمارەی ئۆکراینییە ئاوارەکان ناگرێتەوە).
دەستەڵاتداران لەسەدا 60ی کۆچبەران لە ناوچە کەناراوەکان بەتایبەتی لە بەندەری زیبرۆگ و دەووروبەریان دەستگیرکردوون، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە لە شوێنەکانی دیکە دابەشکرابوون کە زۆربەیان لە جەزائیر و ئەریتریا و مەغریبەوە هاتبوون.
پارێزگار دووپاتی کردەوە کە یەکێ لە هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی کۆچبەران، بۆ پلانی ئاسایشی بەندەری زێبرۆگ دەگەڕێتەوە، کە پلانی پاراستنی بەندەرەکە بووە، کە دەستەڵاتدارانی بەریتانیا لەساڵی 2018ەوە لەنێو وەبەرهێنەرە سەرەکییەکانی ئەم پڕۆژەیەدا بوون، 2022 بڕی 4 ملیۆن و نیو یۆرۆ بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ پلانەکە تەرخان کراوە و، ژووری کۆنترۆڵی ئاسایشی هاوبەشی (CSCR) لە چارەکی دووەمی ساڵی 2023ەوە دەست بە کار دەکات.