تەحراقە پاشا سەدان ساڵ دوای مردنی چی لێدەکرێت

دوای نزیکەی سێ هەزار ساڵ لە مردنی، پەیکەری تەحراقەی پاشای سودان، شوێنەکەی دەگوازرێتەوە، ئەوەش بە هاوکاری شوێنە تایبەتمەندیدارەکانی ئەو وڵاتە و یونسکۆ لە پێناو پاراستنی زیاتری.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی سودان، ڕۆژی شەممەی دابێت، ئاهەنگێک بۆ گواستنەوەی پەیکەری شاهی تەحراقە لە شوێنی کۆنی خۆی لە دەروازەی مۆزەخانەکە بۆ شوێنێکی نوێی نێو مۆزەخانەکە دەگوازرێتەوە.

تەحراقە پێنجەمین پاشای سودانە و لەگەڵ بەنخی باوکیدا دیارترین فەرمانڕەوای شانشینی کوش بوون، کە یەکێ بوون لە کۆنترین شارستانییەتەکانی جیهان.

تەحراقە لە 690 تا 664 پ.ز بەردەوام بوو، لە ماوەی پاشایەتیدا چەندین مۆنۆمێنتی لە سودان بنیاد ناوە، لەوانە کۆمەڵێ ستوون کە لە چوارگۆشەی گەورەی پەرستگای گەورەی عەمۆن دروستکردووە و، ئێستا تەنیا یەک ستوونی لێ ماوەتەوە.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا دێت کە بەشێک لە پلانی پەرەپێدانی گشتی بۆ مۆزەخانەکانی سودان، کە لەلایەن دەزگای گشتی شوێنەوار و مۆزەخانەکانەوە بە بەشداری یونسکۆ و ژمارەیەک لە ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، جێبەجێ کراوە.

ئەم پلانە ئامانجی پاراستنی شوێنەواری شارستانییە کۆنەکانی سودانە و، گرینگترینیان شارستانییەتی کوشە، کە لەگەڵ بنەماڵەی تەحراقە پەیوەست بووە.

شارستانییەتی کوشی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 5000 ساڵ لەمەوبەر و، دەکەوێتە نێو دڵی ناوچەی نوبیا و باکووری شاری کرمانە، کوش یەکێ بووە لە کۆنترین شارستانییەتەکانی جیهان، کە سیستمی حوکمڕانی بەشێوەی مۆدێرنی ئێستای پەیڕەوکردووە و، 5000 ساڵ پێش ئێستا بە دەوڵەتێکی بەهێز ناسراوە، هاوکات بە ناوەندێکی گەورەی ڕۆشنبیری و سەربازیش ناوبانگی دەرکردووە.

جووڵاندنی پەیکەری تەحراقە هاوکاتە لەگەڵ ترسێکی زۆر لە مەترسییەکانی بەردەم شوێنەوارەکانی شارستانییەتی کوش لە باکووری سودان، کە بە یەکێ لە کۆنترین شوێنەوارەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت، کە لەناوببرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن