هەواڵەکەی بووە هۆی گەیشتنی بە کەنەدا

دوای نزیکەی پێنج ساڵ لە بڵاوبوونەوەی چیرۆکەکەی لە سەرتاسەری جیهاندا، دوای مانەوەی 7 مانگ لە فڕۆکەخانەیەکی مالیزیا، کەنەدا ڕەگەزنامەی پێ بەخشی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لە ڕادیۆی “چاپی سەرەتایی” ی سی بی سی لە پێش ئاهەنگی وەرگرتنی هاوڵاتیبوونی، حەسەنی خەڵکی سوریا پەرۆشی خۆی بۆ وەرگرتنی رەگەزنامەی کەنەدی دەربڕی.

حەسەن قەنتار وتی: “ئەمڕۆ من حەسەنی کەنەدیم و هیواخوازم هەموو ئەو پەنابەرانەی کە لە کەمپەکاندان و، هەموو ئەوانەی خەون بە ئازادییەوە دەبینن لە بەرامبەر دیکتاتۆرەکان و تاوانبارانی جەنگدا، چێژ لەو شتانە وەربگرن کە ئەمڕۆ من هەستی پێ دەکەم”.

قەنتار پێشتر وەک بەڕێوەبەری بازاڕکردن بۆ کۆمپانیایەکی دڵنیایی لە ئیمارات کاری دەکرد، بەڵام دوای هەڵگیرسانی شەڕی سوریا و ڕەتکردنەوەی دەستەڵات بۆ نوێکردنەوەی نیشتەجێبوونی چارەنووسی نادیار بوو.

ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی ناچار دەبوو لە خزمەتی سەربازی زۆرەملێ لە ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەددا بێت، بۆیە بڕیاری دا بە نایاسایی لە ئیمارات بمێنێتەوە تا ئەوکاتەی لە ساڵی 2017 دەستگیر کرا و ڕەوانەی مالیزیا کرا.

پەنابەری سوری حەسەن قەنتار لەساڵی 2018دا بووە مانشێتی راگەیاندنەکان، کاتێ لە ناوچەی گواستنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوالالامپور گیری خواردبوو، کە هێڵی ئاسمانی تورکیا ڕەتی کردەوە لە یەکێ لە گەشتەکانی بۆ ئیکوادۆر گەشت بکات، لەکاتێک هەوڵیدا بچێتە کەمبۆدیا.

جێی باسە، کاتێک چیرۆکەکەی بڵاوبووەوە، کۆمەڵێ لە چالاکوانان و پارێزەرانی مافی مرۆڤی کەنەدی یارمەتیان دا لە مالیزیا بچنە دەرەوە و وەک پەنابەرێک روو لەو وڵاتە بکات.

ڕەنگە بە دڵت بن