خوێندکارێکی دکتۆرا دەڕفێندرێت

خوێندکارێکی قۆناغی دکتۆرای زانکۆی زانست و پیشەیی تاران، دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، رێککەوتی ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، بەسیر ئەحمەدی، خەڵکی پاوە لە شاری تاران و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە.

ئەو خوێندکار کوردەی قۆناغی دکتۆرای بەشی ئەندازیاری کارەبای زانکۆی زانست و پیشەیی تاران، لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن، پلەی باڵای بەدەستهێناوە.

جێی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن