ئەمجۆرە ڤاکسینەی دژە کۆرۆنا تووشی جەڵتەتان دەکات؟!

سیستمی چاودێری تەندروستی ئەمەریکا، بەم دواییانە هۆشداریدا لە وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسینی فایزەر-بیۆ ئێن تی سی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک هەیە.

ئاگادارکردنەوەکە لەلایەن سیستمی چاودێری تەندروستی دەرکراوە، کە بە VAERS ناسراوە، بۆ راپۆرتکردنی هەر کاریگەریەکی لاوەکی ڤاکسینەکانی COVID-19 لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئاگاداری ئەوەیداوە، وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر، دەبێتە هۆی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک لە نێو بەساڵاچوواندا.

ئەم سیستمە رێکخستنە بە هاوبەشی و هاوکاری لەنێوان بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمان و سەنتەرەکانی ئەمەریکا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و نەهێشتنی نەخۆشی دامەزراوە.

دوو ئاژانسی ئەمەریکی دەڵێن، کە داتای کوتان کێشەیەکی سەلامەتی تەندروستی شاراوەی بۆ ڤاکسینی فایزەر بیۆ ئێن تی سی ئاشکرا کردووە، لەنێوان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوە هەیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەو بەساڵاچووانە زیاتر تووشی جەڵتەی مێشک بوون، ئەوەش پاش وەرگرتنی ئەو ڤاکسینەی کە لە دژی نەخۆشی کۆڤید-19 کوتاویانە.

ڤاکسین وەرگرەکان زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە ئەم جەڵتەیە 21 ڕۆژ دوای کوتان تووشبن، جەڵتەی مێشک بەهۆی گیرانی ئەو دەمارانەی خوێن دەگوازنەوە بۆ مێشک تووش دەبن.

لەو کاتەوەی کە بنکەی زانیاری لە وڵاتانی دیکەوە لەسەر ڤاکسینیی فایزەر- بیۆنتێک کاریگەری هاوشێوەیان دەرنەخستووە، دوو ئاژانسی ئەمەریکی جەختیان لەسەر پێویستی لێکۆڵینەوەی زیاتر کردەوە.

بەرپرسانی تەندروستی ئەم ڕاپۆرتانەی جەڵتەیان بە “سنووردار” ناوبردووە و بڕیاریاندا کە مەترسیەکی پزیشکی ڕاستەقینە دروست دەکەن.

شارەزایان پێیانوایە چاودێریکردنی ئەو جەڵتەیە لەو کەسانەی کە کوتانەکەیان وەرگرتووە، مانای ئەوە نییە کە کوتان ئەو شتەیە کە بووە هۆی ئەو نەخۆشییە تەندروستییە مەترسیدارە.

ڕەنگە بە دڵت بن