مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی ڕاوەدوونان و هەڵهاتن لەکاتی کۆڵبەری کەوتووەتە خوارەوە و تووشی شکانی دەست و سەر و ددان بووە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سینا نادری تەمەن ١٦ ساڵان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٣ی ژانویەی ٢٠٢٣)، بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود کەوتووە خوارەوە و، هەر دوو دەست و سەر و ددانەکانی شکاون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باری تەندروستی سینا دوای گەیاندن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان نالەبار ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە سینا نادری مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ و لە کاتی بەرخودانی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و دوای یەک هەفتە لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.