نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤیەننا بەشداری گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییەتیان دژ بە حکومەتی داگیرکەری ئێران کرد
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤیەننا، لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نەمسا، بەشدارییان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری دژ بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
رۆژی شەممە، رێککەوتی 14ی جەنیوەری 2023، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤیەننا بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی گشتی لە ڤیەننا و ئەندام و دۆستانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەشدارییان لە گردبوونەوەیەکی تایبەت بە ئیدانەکردنی کارە نامرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە کوردانی رۆژهەڵات و گەلانی ئێران کرد.
گربوونەوەکە لە ناوەندی ڤین پێش وەزارەتی دەرەوەی نەمسا و، لەلایەن چەندین حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و ئێرانی نەمساوی هاتبووە ڕیکخستن، ئەوەش بەمەبەستی ئیدانەکردنی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
شایانی باسە، لە گردبوونەوەکەدا، جگە لە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، نوێنەری نەتەوەکانی دیکەی وەک بەلوچ و فارس نەمساوی و هیتر بەشداریان تێیدا کرد و، دروشمی هاوئاهەنگیان پێکەوە دەگوتەوە.