بەبۆنەی حەفتاوهەشتەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، کۆمیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان، سیمینارێک ساز دەکەن و، تێیدا بانگهێشتی کوردستانیانی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکەن بەشدار بن.
کۆمیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان، رۆژی شەممەی دابێت، رێککەوتی ٢١ی١ی٢٠٢٣، هەڵدەستن بە سازدانی سیمینارێکی تایبەت بە یادی حەفتاوهەشتەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، کە تێیدا داوا لە کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکەن لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادەی سیمینارەکە بن.
جێی باسە، سیمینارەکە بۆ هەریەکە لە، مەسعود تەک و، شەهریار نەقشبەندی و، شەماڵ پیران ساز دەکرێت.