پەنابەرێک دیپۆرتی وڵاتێک دەکرێتەوە کە هەرگیز تێیدا نەژیاوە

ئاژانسی کۆچبەرانی سوید بڕیاری دا پەناپەرێک دیپۆرتی وڵاتێک بکاتەوە، کە خەڵکی ئەوێش نییە و هەرگیز لێی نەژیاوە.

ڕۆژنامەی داگینەر ئی تی تی سی دەڵێ: وەزیری بەرگری پاول جۆنسن، سوپای ڕوسیا بە گەورەترین هەڕەشە لە سوید وەسف دەکات. سوید هێشتا ئەو پیاوانە دەردەکات کە لەوانەیە ناچار بکرێن بچنە پاڵ سوپای ڕوسیا، تەنانەت کاتێک ڕووسیش نین.

ڕۆژنامەکە چیرۆکی راسم خلوسی سوریای بڵاوکردۆتەوە، کە پاسپۆرتێکی ڕوسی بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی بتوانێت درێژە بەخوێندن بدا و خۆیشی لە جەنگ بەدوور بگرێت، خۆی گەیاندۆتە سوید، بەڵام ئاژانسی کۆچبەران بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ڕوسیا داوە.

ئاژانسەکە لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “خزمەتگوزاری کۆچبەران ئاگاداری ئەوەن کە ئەو پیاوانەی دەگەڕێنەوە بۆ ڕوسیا زیندانی دەکرێن، ئەگەر خزمەتی سەربازییان ڕەتکردبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاریدا راسم خلوسی کە سەر بە کەمینەی چەرکەسی سوریایە و لەوێش لەدایکبووە و گەورە بووە، دیپۆرتی روسیا دەکرێتەوە.

راسم لە قوبرس خەریکی خوێندن بووە کاتێ شەڕ لە سوریا هەڵگیرساوە و پێویستی بە نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکەی بووە، بۆیە باڵیۆزخانەی سوریا پێیڕاگەیاندووە، کە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ سوریا بۆ ئەنجامدانی خزمەتگوزاری سەربازی، بەڵام ئەو ترساوە و نەیویستووە شەڕ بکات، لەبەرئەوەی باوانی خێزانەکەی سەر بە کەمینەی چەرکەسن لە ڕوسیا، مافی هاوڵاتیبوونی ڕووسیای هەبووە، بۆیە ئەوەی وەک بەدیلێک بۆ هەڵاتن لە جەنگ هەڵبژاردووە.

هەرچۆنێک بێت ڕەگەزنامە ڕوسییەکەی بۆتە گرفتێک لەسوید، کە ئاژانسی کۆچبەران بڕیارەکانی خۆی نەگۆڕیوە سەبارەت بەو کەسانەی داوای پەنابەرێتی لە ڕوسیا دەکەن ئەو داواکاریانەی پێشکەش بە هاوڵاتیانی ڕوسیا دەکرێن، بەهەمانشێوەی ئەوانەی لە هەر وڵاتێکی دیکەوە دێن و گەڕانەوەشیان بە مەترسی ناژمێردرێت.

“تاکە شتی ڕوسی کە من هەمە پاسپۆرتەکەمە، هەرچۆنێک بێت، من ناچار دەبم لە شەڕی ڕووسیادا بەشدار بم”، ئەمە وتەی راسمە.

راسم وەک کرێکارێک لە کارگەیەکی ئۆرێبرۆی سوید کار دەکات.

خاوەنکارەکەی راسم، یارمەتیداوە تا بەیاننامەیەکی درێژ بنووسێت و داوای ڕاگرتنی دیپۆرتکردنەوە بکات و، بەڵێنیاندا کە مەرجەکانی کارکردن بگۆڕن و ڕێککەوتنێکی بە کۆمەڵ، بەڵام وەڵامی ئاژانسی کۆچبەران بە ڕەتکردنەوەی کۆتایی هات.

لە ئێستادا ڕاسم چاوەڕێی دیپۆرتکردنەوەی لە سویدەوە بۆ ڕوسیا دەکات و، مەترسی ئەوەی هەیە کە وەک پیاوانی دیکەی ڕوسیا ناچار بە بەشداری سوپا و شەڕ لە ئۆکرانیا بکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن