دیدارێک لەگەڵ ماڵی شارەوانی موردایك لە زەیڤن بێرخن 

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
بۆ دووەم جارە لە ٧ / ٧ / ٢٠٢٢ وە ١٤ / ٧ / ٢٠٢٢ بەفەرمی لەلایەن ئەندامانی ماڵی شارەوانی شارۆچکەی زەیڤن بێرخن لە ڕێگای کۆمەڵەی کوردی موردایکەوە بەڕێز شاعیرو نوسەر لەتیف عومەر بانگێشت کرام بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنایەتی دروست بکەین لەگەڵ چەندین کەسایەتی جیاواز لە نیو ئەو کۆبونەوەیەدا ، چ کەلتووری وە هونەری و کەڵچەری . کە کارو چالاکی و دیدارەکانی و لێك حاڵی بوون ئەنجام بدەین ، ئێمەش هەر ئەو پەیامەمان هەیە کە من وەکو هونەرمەندو ڕۆژنامەنووس لە نێوەندی ڕەوەندی کوردستانی کەلتوورو هونەرو کەڵچەری کوردستانی بناسێنم بە وکەسایەتیانەی کە لەوێ ئامادە بوون ، وە لە نزیکەوە دۆستایەتی کوردی و هۆڵەندی پتەوتر بکەین و هەڵکەوتەی نیشتیمان ئاشنا بکەین بەو کەسایەتیانەی کە لە چەندین بواری جیا جیا کار دەکەن .
شوێن ( سیورپلوس ) لە شارۆچکەی زەیڤن بێرخن بەڕێز پەیتەر خیلاینس کە ئەندامێکی چالاکی ئەو دەستەیەیە وە میوزیك زان و کەسایەتیەکی هونەرمەندە ، لە ئاڵووگۆڕی ووتەکاندا زۆر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ پێکەوە کار کردن و بەرنامە دانانێك کە کەڵچەری هونەری ببێتە بنەمایەك و میوزیك و گۆڕینەوەی کەلتوور دەرگایەك بێت بۆ دۆستایەتی ، لەهەمان کاتدا هونەرمەندێکی هۆڵەندی پەیکەرساز و فۆتۆگرافیکی ( یاکویس کۆرت سمیت ) کەلەسەر بەرد کار دەکات ، ئەو تەمەنی لەسەروی شەستەکانەوەیە بەخۆشحاڵی یەوە باسی لەو پەیوەندیەیەی دەکرد کە وەکو هونەرمەندێکی هۆڵەندی لە چالاکییەکاندا نمایشی کارەکانی بکات واتە کەلتووری هۆڵەندی و کوردستانی .. لەکاتێکدا کۆمەڵەی کوردی موردایك لەو کارو چالاکیانەدا ساڵانە پێشانگاو چالاکی هونەری و کەلتووری نمایش دەکات و ئامادەی ئەو جۆرە چالاکیانە دەبن .
گرنگی بە کەلتوورو کەڵچەری کوردی وە ئاڵوگۆڕ کردنی کەلتوورە جیاوازەکان وێستگەیەکە بۆ لێك تێگەیشتن و دروستکردنی دۆستایەتی ووڵاتان و گەلی کوردستانی ، وە هەنگاوێکە بۆ ناساندنی میللەتی کوردو هەموو نەهامەتی و ئازارەکانی ، وە بەرەو پێش چوونی کوردستان لە ڕابردوو وە لە ئێستادا .

ڕەنگە بە دڵت بن