حکومەتی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، سنووردارکردنی کاتی لەسەر ڕێککارەکانی یەکگرتنەوەی خێزان بۆ پەنابەران ڕادەگیرێت، کە پێشتر دەستەڵاتی دادوەری هۆڵەندی لەسەر ئەو بابەتە حوکمیدابوو و حکومەتی ناچارکردبوو، تا ڕێوشوێنەکانی هەڵبوەشێنێتەوە و سیستمی یەکخستنی خێزان دووبارە دەست پێ بکاتەوە.
ئیریک ڤان دێر بۆرگ، وەزیری داد و ئاسایشی هۆڵەندی، لە 11ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند کە سنووردارکردن لەسەر یەکگرتنەوەی خێزانی ئەو پەنابەرانەی لە ساڵی 2022دا نیشتەجێ بوون، پەسەند کرابوو، ڕادەگیرێت، تا بڕیاری کۆتایی لەلایەن دادگا ئیدارییەکانی هۆڵەندییەوە دەردەچێتەوە.
لە مناگی ئابی رابردوودا حکومەت رێککارەکانی یەکگرتنەوەی خێزانی، واتە رێکاشنی هاوسەر و منداڵانی، بۆ پەنابەران سنووردار کرد، لەکاتێکدا کە دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕووبەڕووی قەیران دەبوونەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە داواکارییەکانی پەنابەری، هەروەها بوونی کەمییەکی بەرچاو لە کامپەکان.
نەبوونی ئاسانکاریی پێشوازیکردن پاساوی حکومەتە
هەواڵی کۆچبەران لە مانگی ئابی ڕابردوودا لە دەووروبەری کامپی تێری ئابێل لە ڕۆژهەڵاتی هۆڵەندا، چاودێرییان کردبوو کە زیاتر لە 700 کۆچبەر و پەناخواز لە ڕێگاکانی دەووروبەری کامپەکە دەمانەوە، چونکە لەنێو کامپەکەدا شوێنیان نەدەبووەوە.
حکومەت لەو کاتەدا مشتومڕی لەسەر ئەوە کرد، کە دەبێت گرینگی بەو پەناخوازانە بدا پێشتر لەو وڵاتە ژیاون، ئەمەش بە بیانووی سنووردارکردنی یەکگرتنەوەی خێزانی بۆ پەنابەرە نوێکان.
هەرچۆنێک بێت دەستەڵاتی دادوەری هۆڵەندی تێڕوانینێکی جیاوازی هەبوو لەگەڵ حوکمی دادگا، کە پێویستە ئۆپەراسیۆنەکانی یەکگرتنەوەی خێزان بەردەوام بێت، وە حکومەت ناچار بکات سنووردارکردنەەکانی هەڵپەسێرێت.
گەشەی دانیشتوان بەهۆی کۆچبەرانەوە
لەو چوارچێوەیەدا، ئامارەکانی هۆڵەندا ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی تا یەکەم مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو تۆمارکراون، خێرایی گەشەی دانیشتوان لە هۆڵەندا بۆ ساڵی 2022، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندە بووە.
دەستەڵات پێشبینی ئەوەی کرد کە لەساڵی 2070دا ژمارەی دانیشتوانی وڵات بەهۆی پەنابەرانەوە دەگاتە نزیکەی 20,7 ملیۆن کەس، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی دەبێت لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەنجانی دانیشتواندا.
ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران تۆمارکراون و نزیکەی 402 هەزار کەس بۆ هۆڵەندا رۆشتوون، کە 150 هەزار کەسی زیاترە لە ساڵی 2021.