دەستەڵاتدارانی هۆڵەندی لەنێو پەنابەرە سورییەکان، سەرکردەیەکی پێشووی ڕێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی داعش دەستگیر دەکەن.
دەستەڵاتدارانی هۆڵەندی کەسێکیان لە باشووری شاری ئارکێل بە گومانی ئەوەی کە سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بووە، دەستگیر کردووە.
هەرچەندە تا ئێستا ناوی کەسی دەستگیرکراو ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بڕیارە کەیسەکەی ببرێتە دادگای لاهای.
دەستەڵاتدارانی هۆڵەندا لە لێکۆڵینەوەکاندا گومانیان لەوە هەیە، کە ئەو تۆمەتبارە و ڕۆڵی سەرەکی ئەمنی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیسلامی داعشدا هەبووبێت و، پێشتریش لەگەڵ بەرەی نوسرەی تیرۆریستی ئیسلامی لەنێوان ساڵانی 2013 و 2018دا کاری کردووە.
هەروەها لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بە بەرپرسیارێتی دەکەن، کە لە دەووروبەری کامپی یەرموکی باشووری دیمەشقی پایتەخت سوریا بەرپرسیارێتی هەبووبێت.
لەمبارەوە سایتی بی بی سی بڵاویکردەوە، کە داواکارانی گشتی لەبارەی کەسی دەستگیرکراو ئاماژەی کردووە، کە تەمەنی 37 ساڵە و لەساڵی 2020ەوە لە شاری ئەرکل نیشتەجێ بووە.
س،ح