شوێنەوارناسان کۆنترین نووسراوی سەر بەردێکیان دۆزیوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی سەرەتای مێژوویی، کە کۆمەڵێ ئەلف و بێی لەسەر نووسراوە و، لە نووسینی زمانە جۆربەجۆرەکانی ئەڵمانیدا پێش ئەلفوبێی لاتینی بەکار دەهێنران.
مۆزەخانەی مێژووی کەلتوری لە ئۆسلۆ راپۆرتیداوە، بەردێکی چوارگۆشەی قاوەیی دۆزراوەتەوە و پیتی لەسەر هەڵکۆڵدراوە، کە لەوانەیە کۆنترین نموونەی ئەو وشانە بێت لە نووسیندا لە سکاندیناڤیا تۆمار کراون.
مۆزەخانەکە ئەوەشی زیاد کرد، کە ئەو نووسراوانە لە کۆنترین نووسراوە بەردینەکانن تا ئێستا دۆزراونەتەوە لە جیهاندا.
ئەم دۆزینەوەیە زانیارییەکی زۆرمان سەبارەت بە بەکارهێنانی ڕەنەکان لە سەرەتای سەردەمی ئاسن دەداتێ، ئەمە لەوانەیە یەکێ بێت لە یەکەم هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی ڕەنەکان لە نەرویج و سکاندیناڤیا.
ئەم بەردە لە کۆتایی ساڵی 2021 و لەکاتی هەڵکەندنی گۆڕێک لە نزیک تێریفۆردی ڕۆژئاوای ئۆسلۆ دۆزراوەتەوە.
توخمە بەردەستەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگەکان لەوانەیە لە نێوان یەکەم و دووەم ساڵەکانی زایینیدا دابنرێن.
بەردەکە 31 سانتیمەتر × 32 سانتیمەتر پێوانەکەیەتی و چەندین جۆری نووسراوی تێدایە، کە هەموویان مانای زمانەوانییان نییە.
هێشتا توێژینەوەیەکی زۆر لەسەر بەردەکە دەکرێت و وەک زانیارییەکی بەنرخ سەبارەت بە مێژووی سەرەتای نووسینی رێنیک خزمەت دەکات.
جێی باسە، بەردەکە بۆ ماوەی مانگێک نمایش دەکرێت، لە ٢١ی کانوونی دووەمەوە، لە مۆزەخانەی مێژووی کەلتوری، کە گەورەترین کۆکراوەی شوێنەوارە مێژووییەکانی نەرویجی تێدایە، لە سەردەمی بەردەوە تا سەردەمی مۆدێرنە.