فەرەنسا و ئێرلەندا داوای دەکەن و ئێران رادەستی ناکات

بێرنارد فیلان، کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە، مانگرتنی لە خواردن و خواردنەوە راگەیاندووە و، لە دۆخێکی مەترسیداری تەندروستیدایە و، فەرەنسا و ئێرلەندا داوای دەکەنەوە و ئێرانیش ئازادی ناکات.

سەرچاوەک بە شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، کە ئەو ئاماژەیەکی جدی هەیە بۆ تیرۆریزمی جەستەیی و دەروونی، جەختیشیکردەوە کە دەستەڵاتدارانی ئێران تا ئێستا ڕەتیانکردۆتەوە کە فیلان بەهۆی خراپی تەندروستییەوە ئازاد بکەن، سەرەڕای داواکارییەکانی دەتسەڵاتدارانی فەرەنسا و ئیرلەندا لە ئێران بۆ ئازادکردنی ناوبراو.

کارۆلین ماسی فیلان خوشکی دەستگیرکراوەکە، بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاندووە، کە ئەو بەبێ تاوان زیندانی کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا نیگەرانییەکی زۆری سەبارەت بە دۆخی تەندروستی فیلان دەربڕی و، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئانی کلێر دێراندرێ ڕایگەیاند، کە دۆخی تەندروستی ئەو “خراپە و پێویستی بە بەدواداچوونی گونجاوی پزیشکی هەیە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە بەڕێز بێرنارد فیلان، هاوڵاتییەکی فەڕەنسی- ئیرلەندییە، یەکێکە لەو حەوت هاوڵاتییەی ئێمە کە لەلایەن دەستەڵاتدارانی ئێرانەوە بەشێوەیەکی هەڕەمەکیانە دەستگیرکراون”.

فیلان، ڕاوێژکاری گەشتوگوزاری پاریسە و بە چەندین تۆمەت لە زیندانێکی شاری مەشهەدی ئێران دەستبەسەر کراوە، لەوانە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی ڕژێم و وێنەگرتنی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان، لەبەرانبەریشدا ئەو هاوڵاتییە فەرەنسییە-ئێرلەندییە تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن