چەندین کۆچبەر دوای چواردە مانگ لە دەستگیرکردنیان دیپۆرت دەکرێنەوە

22 کۆچبەر کە لەساڵی 2021دا دوای هەڵهاتنیان لە فڕۆکەیەک، بە مەرج ئازادکراون و، دواتر دیپۆرتی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە.

لە تشرینی دووەمی 2021، گەشتێکی ئاسمانی لە مەغریبەوە بەرەو ئیستەنبول بەڕێکەوتبوو، لە فڕۆکەخانەی سۆن سەنت جوان لە دوورگەی ماورکای ئیسپانی بەهۆی باری نائاسایی پزیشکی رێی پێدرا بنیشێتەوە، بەڵام سەرنشینەکان لە فڕۆکەکە دەرچوون و، بە ناو پەرژینی دەووروبەریدا ڕایان کرد.

میدیاکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند، دوای چەند هەفتەیەک گەشتیارە هەڵاتووەکان و دوو یاریدەدەری گومانلێکراو دەستگیرکران، دەستەڵاتداران پێیانوایە کە فریاکەوتنی پزیشکی کارێکی پلان بۆ داڕێژراو بووە بۆ چوونە ناو ئیسپانیا بە نایاسایی و، 14 مانگ بەسەر دەستگیرکردنیان تێدەپەڕێت.

وتەبێژێکی دادوەری بۆ ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی پشتڕاستیکردەوە، ئەو 22 کەسەی کە زۆربەیان گەنجانی مەغریب بوون، ناچاربوون پاسپۆرتەکانیان ڕادەست بکەن، هەروەها لە پەناگەیەکی پەنابەراندا لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە.

جێی باسە، گۆڤاری مالۆرکای ئەڵمانی بە زمانی ئەڵمانی بڵاویکردەوە کە ئەو گەنجانە تەنیا لە دەستبەسەرکردنی پێشوەختە ئازادکراون و، ڕاستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ بنکەیەکی دەستبەسەرکردن و دواتر دیپۆرتی مەغریب دەکرێنەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن