وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای ئەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند ،بە زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ڕۆژی پێنج شەممە ئانالینا بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : وڵاتی ئێمە گەورەترین ماڵی ڕەوەندی ئێزدییەکانە لە جیهاندا ،دەنگدانی ئەمڕۆش قەرزارباری ڕۆڵی ماندوونەناسانەی ئەوانە
هەروەها لەبەشێێکی تری تویتەرەکەی ،وتی
“ئێمە دەزانین، هیچ بڕیارێکی پەرلەمانی لەم جیهانەدا ناتوانێت ئازارەکانی ئەوان بنبڕ بکات، بەڵام من بڕوایەکی قوڵم بەوە هەیە کە ئەم بڕیارە جیاوازییەک دروست دەکات، هەنگاوێکی چارەنوسسازە بەرەو داننان بە ئازارەکان و بەرەو دادپەروەری بۆ ڕزگاربوان”.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی لهوهشكردوه، “سێ ساڵ لەمەوبەر ژنانێکی ئێزدیم لە باکوری عێراق (ههرێمی كوردستان) بینی، ڕفێندرابون، کۆیلە کرابون، دەستدرێژیان کرابووە سەر، ئازارەکانیان بەرم نادەن، بوندستاگ بڕیاریدا، تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزیدییەکان وەک خۆیان ناو بنێت جینۆساید
جێی باسە ڕۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە تێکڕای دەنگ کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند
س،ح