ڕاموس پالودان سیاسەتمەداری ڕاستڕەو مۆڵەتی لە پۆلیس وەرگرتووە بۆ سوتاندنی کۆپیەکی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا، وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی بدات، بەوپێیەی دوو خۆپیشاندانی پەیوەندیدار بە تورکیاش پلانی بۆ دانراوە.
پالودان خۆی وتوویەتی کە دەیەوێت “پێوانەیەکی ئازادی ڕادەربڕین” لە دژی تورکیا نیشان بدا و، ئەوەش کاردانەوەیەک بوو بۆ ئیدانەکردنی تورکیا، هاوکات پۆلیسی سوید مۆڵەتی پێداوە.
وتەبێژی رۆژنامەوانی پۆلیس ئۆلا ئۆستەرلینگ وتی: “پرنسیپە بنەڕەتییەکان پارێزگارییەکی بەهێز دابین دەکەن و، دەبێت مرۆڤ بەهای ڕێگەپێدان بە خۆدەرخستن هەڵبسەنگێنێت و، ئازادی ڕادەربڕین قورساییەکی زۆری هەیە و ئەوەش لەبەرچاو گیراوە”.