دوای ئەوەی ڕاسموس پالودان کە هەڵگری ڕەگەزنامەی سویدی و دانیمارکییە و، لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا کۆپییەکی قورئانی سوتاند، وەزیری دەرەوەی سوید لەسەر ئیسلام لێدوانێکیدا.
تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید، لە تویێکیدا گوتی: “سوید ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە حکومەت، یا خۆم پشتگیری ئەو بۆچوونانە بکەین، کە ڕاسموس پالودان دوێنێ کۆپیەکی قورئانی لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا سووتاند”.
جێی باسە، دوای ئەوی کارە پالۆدان، کاردانەوەی عەرەبی و ئیسلامی لێکەوتەوە و، ڕەخنەیان لە دەستەڵاتدارانی سویدی گرت بۆ ڕێگەدان و پێدانی مۆڵەت بۆ ئەم جۆرە کردەوانە.