حکومەتی هەرێمی کوردستان یادی هونەرمەندی گەورەی کورد ماملێ دەکاتەوە

بەبۆنەی 34ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد، ماملێ، حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ لە هۆڵی پێشەوای نێو وەزارەتی رۆشنبیر و لاوان، مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ ساز دەکەن.

لە یادی 34ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد، ماملێ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر، بە ھاوئاھەنگی رێکخراوی پەرەپێدانی کاری راگەیاندن، لە ژێر ناونیشانی “ماملێ، چریکەی ئەوین و ئازادی”،  ئەم یادە  بەرز ڕادەگرێت.

رۆژ: دووشەممە

کات: ٥ ی ئێوارە

رێککەوت: ٢٣ ی١ ی٢٠٢٣ 

شوێن: هەولێری پایتەختی کوردستان ھۆڵی پێشەوا_ ناو باڵەخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، شەقامی ٦٠مەتری.

ڕەنگە بە دڵت بن