داتاکانی ئەمەریکا ئاشکرایان کردووە کە لەساڵی 2022دا، 24 هەزار هاوڵاتی وڵاتێک لە مەکسیکەوە بە قاچاخ چوونەتە نێو وڵاتەکەیانەوە و داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە لە سنووری مەکسیکەوە پەڕیونەتەوە ئەمەریکا بۆ ساڵی 2022، ڕیکۆردی شکاندووە و، ژمارەی گەیشتنی تورکەکانیش لەو رێیەوە زۆر زیادی کردووە.
بەگوێرەی داتاکانی سی بی پی، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 24000 هاوڵاتی تورکیا لە ڕێگەی مەکسیکەوە گەیشتوونەتە ئەمەریکا.
ئاژانسی پاراستنی سنوور و گومرگی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، نەتەوەکانی وڵاتانی جیاواز لەنێو ئەو کەسانەدان کە سنووری مەکسیکیان بۆ ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕیوە، کە زۆربەیان هاوڵاتیانی وڵاتانی ئەمەریکای لاتینن و داوای پەنابەری دەکەن.