کەمپینی نێودەوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی پەنابەران ئەنجام دەدرێت

حکومەتی سوید نیازی خۆی ڕاگەیاند، کە هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو گۆڕینەی ئێستای لەسەر سیاسەتی کۆچبەران هەیەتی، ئەنجامی دەدات.

ماریا ستینەرگارد وەزیری کۆچ و کۆچبەران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە بۆنەی 100ەمین ڕۆژی حکومەت و سیاسەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە بەستی، گوتی، کەمپینەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەنە بەمەبەستی کەمکردنەوەی هاتنی کۆچبەران بۆ سوید.

ئەو دەشڵێ، کاتێ کۆچبەران ئەو رێنماییانە ببینن کە لێرە جێبەجێ دەکرێن، ئەوا خۆیان ناخەنە بەر مەترسی و کۆچکردنیان.

وتیشی: “هەڵمەتەکە ڕێک سەبارەت بەوەیە، کە سیاسەتی کۆچبەرانی سوید چۆن دەردەکەوێت، لە ڕووی یاساکانی یەکگرتنی خێزانی کە زۆر توندتر کراوە، مەرجی توندتر بۆ نیشتەجێبوون و هاوڵاتیبوون هاتوونەتە ئاراوە”.

هێنریک فێنگ، سەرۆکی گروپی ئێس دی بە کۆنفرانسە هەواڵییەکەی وت: “پێموایە ئەم پێوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا گرینگە بۆ ئەوەی فشاری پەنابەران لەسەر سوید کەم بکاتەوە”.

شتاینەرگارد وتی: “دەبێت لەڕێگەی دەستەڵات و ڕێگەی میدیاکانەوە کار لەسەر پێوەرێکی گەورە بکەین، ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەمە کاریگەریەکی ناڕاستەوخۆ دەبێت”.

ڕەنگە بە دڵت بن