ڕاپەری ئەمەریکی دۆجا کات، دوێنێ لەکاتی گەیشتنی بە نوێترین نمایشی فاشیۆنی شیاپارێلی، بە دیمەنێکی سێکسی لەسەرەوە بۆ خوارەوە، بە ڕەنگی سووری 30000 کریستاڵی سوارۆڤسکی ڕازاوە دەرکەوت.
گەیشتنی گۆرانی بێژەکە بۆ پێتیت پالایز لە پاریس، سەرەتایەکی سەرنجڕاکێشی نیشان دا بۆ نمایشی بەهار-هاوینی ٢٠٢٣ی شیاپارێلی، نوێترین کۆکراوەی براندی فاشیۆن ناوی “ئینفرنۆ کۆتور”ە، کە لە هۆنراوەی ئینفرنۆی دانتێ و نۆ بازنەی دۆزەخی ئیلهامی لێوەرگرتووە، ئەوەش وەکخۆی رایگەیاندووە.