بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان پێشوازیان لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی یۆنان کرد
ئەمرۆ چوارشەممە رێککەوتی 25.01.2023 تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لەبارەگای بارزانی ،بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد نوینەری کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەهەرێمی کوردستان پێشوازی لە دکتور سەربەست زاخۆی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پاڕتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی یونان کرد .
لە کۆبونەوەیەکی یەک کاتژمێری باس لە ڕەوەندی کوردستانی لەیونان و بەشێک لەولاتانی روژهەلاتی ئەوروپاو باردوخی پەنابەران باسکران ، تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە باسی رێکەوتن ولێک تێگەشتنێکی و بەرنامەیەکی تۆکمە هاوبەش باسکران ، کەلەئایندە بە هاوبەش کاری لەسەر بکرێت ،لەپێناو بەرەوپێشبردنی ڕەوەندی کوردستانی لەوولاتی یونان و رۆژهەلاتی ئەوروپا ،کە بەیەکەوە بتوانن خزمەتی زیاتر بە ڕەوەندی کوردستانی بکەن
س،ح