مامۆستایەکی ئایینی سزایەکی قورس دەدرێت

دادگای ڕژێمی ئیسلامی، سزای ١٧ساڵ بەندکردن و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەر مامۆستا سەیفوڵڵا حوسێنی، مامۆستای ئایینی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاند سەپاند.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی “کوردستان میدیا”، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستا سەیفوڵڵا حوسێنی، مامۆستای ئایینی خەڵکی شاری جوانڕۆی سەر پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، پێشنوێژی مزگەوتی خاتەمولئەنبیای ئەو شارە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سەرجەم سزای ١٧ ساڵ بەندکردن و لێدانی ٧٤ قامچی و ٢ ساڵ دوورخستنەوەی بۆ شاری ئەردەبیل و، لێسەندنەوەی جلوبەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندراوە.

جێی باسە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەز، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژێم لە شاری جوانڕۆ، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو مامۆستا ئایینییە و، بەشێوەیەکی دڕندانە و توندوتیژانە دەرگای چوونە ژوورەوەی ماڵەکەیان شکاندووە و، دوای بێڕێزیکردن و لێدان لە هاوژینە تەمەن ٦٠ ساڵانەکەی، کە بە هۆیەوە دەستێکی شکاوە، مامۆستا سەیفوڵڵا حوسێنییان ڕفاندووە.

ڕەنگە بە دڵت بن