ئەوروپا ئەم کارە بەرانبەر پەنابەران دەکات

کۆمسیۆنی ئەوروپا پلانێکی نوێی داناوە، کە بەنیازە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی داواکاری پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا ڕەتکراوەتەوە، دیپۆرتی وڵاتەکانیان بکەنەوە، وڵاتانی ئەندام لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەم پلانە تاوتوێ دەکەن.

وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چارەسەرکردنی مشتومڕترین کێشەی نێوان وڵاتانی ئەوروپا، کۆمسیۆنی ئەوروپا پلانێکی نوێی داناوە بۆ خێراکردنی گەڕاندنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان، یا بۆ وڵاتانی دیکە، 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئامادەکاری بۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوە دەکەن، تا گفتوگۆ لەسەر پلانەکە و هەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێکردنی بنێن.

هەماهەنگی و هەوڵەکان بەرز کراوەتەوە

بەرپرسی کاروباری ناوخۆی ئەوروپا ئیلڤا جۆهانسۆن، لە برۆکسل بە پەیامنێرانی گوت، کە ئەو پێشنیارانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە پێشکەش کراون، بەمەبەستی زیادکردنی ژمارەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانە.

یەکێ لە ئامانجەکانی پلانی پێشنیارکراوی UNHCR ئەوەیە، کە دڵنیابن لەوەی وڵاتانی ئەندام بەشداری هێزەکان بکەن و، هاوئاهەنگی و پێکەوەیی نێوانیان بەهێزتر بکەن، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەوڵەکان سەرنجیان لەسەر دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بێت.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە دوولایەنی ژمارەی وڵاتانی سێیەم دەکرێت، کە لە کۆتایی ئەمساڵەوە بە بەرنامەی هاوکاری دووبارە تێکەڵبوونەوەیان بە وڵاتانی خۆیانە، کە یارمەتی دارایی دەداتە کۆچبەران بۆ گەڕانەوەیان.

ڕەنگە بە دڵت بن