مامۆستایەکی زانکۆ دەڕفێندرێت

مامۆستایەکی زانکۆی “ئازاد”ی شاری ڕوانسەر، بە ناوی ئەرکان فەتحوڵڵاهی خەڵکی شاری پاوە، لە فڕۆکەخانەی “خومەینی” لە شاری تاران، لەلایەن ‌هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی بەرانبەر بە ٢٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٣ی زایینی، مامۆستایەکی زانکۆی “ئازاد”ی شاری ڕوانسەر بە ناوی ئەرکان فەتحوڵڵاهی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی گوندی “بانەوەڕە”ی شاری پاوە و، دانیشتووی شاری کرماشان، پاش ئەوەی کە لە وڵاتی تورکیا گەڕاوەتەوە ئێران و، گەیشتووەتەوە فڕۆکەخانەی “خومەینی” لە شاری تاران، دەستبەجێ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

ئەو هاوڵاتییە خاوەن بڕوانامەی ماستەری زانستە سیاسییەکانە و، جیا لەوەی کە مامۆستای زانکۆی “ئازاد”ی شاری ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشانە، ڕاهێنەری تۆپی پێیە لە شاری کرماشان.

جێی باسە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ڕفاندن و بارودۆخ و چارەنووس و شوێنی راگیرانی ئەو مامۆستایە لە بەردەستدا نییە و، بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەم بارەیەوە هیچ ئاکامێکی نەبووە.

ڕەنگە بە دڵت بن