پەنابەران لەم وڵاتە روویان لە زیاد بوون کردووە و دەیان قاچاخچیش دەستگیرکراون

زیادبوونی چالاکی قاچاخچییەکانی کۆچبەران لەسەر ڕێگای ڕۆژئاوای بەلکان، کاریگەرییەکی ڕوونی لەسەر ژمارەی کۆچبەران لەنێو ئەو وڵاتانەی کە بەرزبوونەوەیەکی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە لە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی، کە بە نایاسایی چوونەتە نێو کۆماری چیکەوە.

وتەبێژی پۆلیسی چیک لە پراگی پایتەخت ڕایگەیاند، کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە، زیاتر لە 29 هەزار و 235 کەس بووە.

ساڵی ڕابردوو نزیکەی 21 هەزار کۆچبەری سوری کە خوازیاری گەشتن بە ئەوروپای ڕۆژئاوا بوون، چوونەتە نێو ئەو وڵاتە، بەگوێرەی ئەو ژمارانەی وەزارەتی ناوخۆ ڕایانگەیاندووە، تەنیا 1694 کۆچبەر کە 50 کەسیان سوری بوون، داوای پەنابەرێتییان لە کۆماری چیک کردووە.

جێی باسە، دەستەڵاتداران لەساڵی 2022دا، 277 گومانلێکراویان بە تۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکردوون.

ڕەنگە بە دڵت بن