دوو هەفتەیە ئەکتەرێکی بەریتانی نادیارە

دوای دوو هەفتە لە گەڕانە چڕەکان، دەستەڵاتدارانی ئەمەریکا هیچ ئاسەوارێکی ئەکتەری بەریتانی جولیان ساندسیان نەدۆزیوەتەوە، کە لە کالیفۆرنیا و لەو شوێنەی کە شاخەوانی کردووە، بزر بووە.

ئۆفیسی پۆلیسی ناوچەی سان بێرناردینۆ بەرپرسی گەڕانەکە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە کاری گەڕانی فراوان ئەنجامدراوە، هەموو لە ڕێگەی زەوی و هەم لە ڕێگەی ئاسمانییەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ شوێنەوارێکی ساندسمان نەدۆزیوەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کردارەکانی گەڕان بەردەوام دەبن، ئەو ئەکتەرە لە 13ی کانوونی دووەمەوە لە ماونت بالدێ بێسەروشوێن بووە، هەروەها ئەو شوێنە پێی دەوترێت چیای سان ئەنتۆنیۆ، شاخی 3068 مەتری بەرزترین لوتکە لە زنجیرە چیای سان گابریل نزیک لۆس ئەنجلسە.

ئەم ناوچەیە شوێنێکی بەناوبانگە بۆ پەرۆشانی دەرەوە، بەڵام زنجیرەیەک ڕەشەبا کە بەم دواییانە لە کالیفۆرنیا هەڵیکردبوو، هاوکات بڕێکی زۆریش بەفر باریبوو، ئەمەش بووبووە مەترسی.

جێی باسە، جولیان ساندس، کە لە شاری یۆرکشایەری باکووری ئینگلتەرا لەدایکبووە، لە کالیفۆرنیا دەژی و شاخەوانە.

ڕەنگە بە دڵت بن