دوای دوو ساڵ لەکارخستن، مێتا بڕیاریدا هەژماری فەیسبووک و ئینستاگرامی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بکاتەوە. ترامپ چۆن لێدوان لەسەر بڕیارەکە دەدات و دەرئەنجامە گونجاوەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 چییە؟
مێتا پلاتفۆرمس ڕایگەیاند، کە لە هەفتەی داهاتوودا دوای دوو ساڵ وەستان لە دوای ئاژاوەیەکی کوشندە لە کاپیتۆل و، رێکەوتی 6ی کانوونی دووەمی 2021م هەژمارەکانی فەیسبووک و ئینستاگرامی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای داخست، دەیکاتەوە.
هەژمارکردنەکە دەتوانێت پەرە بە ترامپ بدات، کە لە مانگی نۆڤەمبەردا ڕایگەیاند کە پلانی داناوە لەساڵی 2024، دووبارە بۆ سەرۆککۆماری خۆی کاندید بکاتەوە، ترامپ 34 ملیۆن شوێنکەوتووی لەفەیسبووکدا هەیە، لەکاتێکدا 23 ملیۆن فۆڵۆوەری لە ئینستاگرام هەیە.